.ڤینیسیۆس جۆنیۆر فۆتۆ: ئاژانسەکان
کلاسیکۆ نزیکە
“پێویسته به شه‌ق له بناگوێی ڤینیسۆس بدرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریی كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ئێستاوه شه‌ڕی میدیایی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێكردووه.
میگێل كامپس جێگری وته‌بێژی فه‌رمیی یانه‌ی بارسێلۆنا له پۆستێكی سۆشیال میدیادا ده‌ڵێت، ڤینیسۆس جۆنیۆر یاریزانێكی گاڵته‌جاڕ و ته‌مبه‌ڵه و پێویسته به شه‌ق له بناگوێی بدرێت.
میگێل ده‌ڵێت ئه‌م قسه‌یه‌م په‌یوه‌ندی به ره‌گه‌زپه‌رستی نییه، به‌ڵام ڤینیسیۆس گاڵته‌جاڕه.
ڤینیسیۆس شه‌وی رابردوو دوو گۆڵی بۆ ریال مه‌درید دروست كرد، كاتێك تیپه‌كه‌ی به 2-1 گۆڵ له چامپیۆنزلیگ له سپۆرتینگ براگای برده‌وه.
یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه چه‌ند جارێكی جوڵه‌ی سه‌یر و هونه‌ری كرد له یارییه‌كه‌دا و بهرگریكاریانی براگای بێزار كرد.
هاوكات پۆسته‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی بارسێلۆنا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، كه له تۆڕی ئێكس بڵاوی كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كاردانه‌وه‌كان پۆسته‌كه‌ی سڕییه‌وه.
شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م یاریی كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا، له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌درێت.