کاسبکارانی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

964+

کاروان سالحی – کەرکوک

دژی بڕیاری دەرکردنیان، کاسبکارانی خان خورما لە کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

جارێكی دیكە كاسبكارانی بازاڕی خان خورما، خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوا لە شارەوانی کەرکوک دەکەن لە بڕیاری دەرکردنیان لە بازاڕەکە پاشگەز ببێتەوە.

شارەوانی کەرکوک، عەلوەیەکی نوێی دروستکردووە لە ناوچەی سەیادەی باشووری کەرکوک، دەیەوێت دوکاندارانی بازاڕی خان خورما، بیگوێزنەوە بۆ ئەوێ و هەر دوکاندارێکیش دەبێت ٩٠ هەزار دۆلار، واتە نۆ دەفتەر دۆلار بداتە شارەوانی.

بازاڕی خان خورما، یەکێکە لە کۆنترین بازاڕەکانی کەرکوک کە ژمارەی دوکان و عارەبانچییەکانی تێیدا کار دەکەن، دەگاتە ٤٠٠ دوکانە.


بەهادین ئەحمەد، بە 964+ـی  وت؛ ئێمە ژمارەمان زیاتر لە ٣٥٠ دوکانە، کەچی شارەوانی تازە ٣٠ کەپرێکی بە ساندەویچپەنەل دروستکردووە، وتی “ئەوە کەی رەوایە نۆ دەفتەر دۆلار بە چەند مەترێک زەوی بدەی، بۆیە ئێمە بەو بڕیارە رازی نین و پێویستە شوێنی شایستەتر دەستنیشان بكرێت بۆمان، چونكە ئەم بازاڕە رزقی زیارت لە دوو هەزار خێزانی لەسەرە”.