لە شیلادزێ

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا دوو کەس سووتان

964+

هیڤی دێوالی – ئامێدی

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە کۆمەڵگەی سیریێ، سەر بە ناحیەی شێلادزێ، دوو کەس سووتان.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە كه‌ سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ بوون، ده‌ڵێن هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هێشتا دیارنییە، به‌ڵام پێده‌چێت بەهۆی شورتی کارەباوه‌ بووبێت.

مەسعود بۆتی، جێگری بەرێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ـی وت، دوو کەسە سووتاوه‌كە پیاوێک و ژنێکن و لە نەخۆشخانەكه‌یان چارەسەری سەرەتاییان وه‌رگرتووه‌.

وتیشی “ئه‌و دوو كه‌سه‌ هاوسه‌رى یه‌كترین و رێژەی سووتانی ژنەکە نزیکەی 80%-یە و پیاوەکەش تەنیا دەستى سووتاوه‌”.

ئاماژەى بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی دهۆک كراون بۆ چارەسەری زیاتر.

بەپێی دوایین زانیاری 964، كه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ لە نەخۆشخانەی سووتاوى دهۆک ده‌ستیكه‌وتووه‌، تائێستا ژنەكه‌ لە ژیاندا ماوە و چارەسەر وەردەگرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شەش هەزار کەس بنکەی ئاگرکوژێنەوەیان نییە

شەش هەزار کەس بنکەی ئاگرکوژێنەوەیان نییە