پلانەکە چییە؟

ئه‌مریكا خۆی بۆ “خراپترین سیناریۆ” ئاماده‌ ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا خۆی ئاماده‌ ده‌كات، 600 هه‌زار هاوڵاتیی ئه‌مریكی، كه‌ له‌ ئیسرائیل و لوبنان ده‌ژین، بگوازێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل فراوانتر بێت.

رۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ی ئەمریکی زانیاری له‌ بەرپرسانی ئیدارەی جۆ بایدن ده‌ستكه‌وتووه‌، زیاتر له‌ 600 هەزار هاوڵاتی ئەمریکی کە لە ئیسرائیل و لوبنان دەژین، بوونه‌ته‌ هۆی نیگەرانی بۆ ئیداره‌كه‌ و ئه‌گه‌ر شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل نه‌وه‌ستێت، سیناریۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئه‌مریكییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خراپترین سیناریۆیه‌ لە ده‌رئه‌نجامی شەڕی ئیسرائیل و حه‌ماس دێته‌ پێشه‌وه‌.
واشنتۆن پۆست رایگەیاندووە، ئیدارەی بایدن خۆی بۆ ئەگەری چۆڵکردنی سەدان هەزار ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماده‌ ده‌كات، ئەگەر “کۆنتڕۆڵی خوێنڕشتنی غەزە نەکرێت”، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی زانیاریی چوار به‌رپرسی ئاگادار له‌ پلانه‌كانی حکومەتی ئەمریکا.

ئەمریکا بە وردی چاودێریی فەرمانەکانی رابەری ئێران دەک...

ئەمریکا بە وردی چاودێریی فەرمانەکانی رابەری ئێران دەکات

رۆژنامه‌كه‌ پلانه‌كه‌ بە “ترسناک” وەسف ده‌كات، لە کاتێکیشدایە ئیسرائیل بە هاوکاری چەک و شارەزایانی ئەمریکی، خۆی بۆ هێرشێكی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ئاماده‌ ده‌كات.
ئەو بەرپرسانە، کە نەیانویستووه‌ ناویان ئاشکرا بکرێت، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەمریکییەکانی دانیشتووی ئیسرائیل و لوبنان جێگەی نیگەرانی تایبەتن بۆ ئیداره‌ی بایدن، هەرچەندە بەرپرسان جەختیان لەوە کردەوە، چۆڵکردنی ئەم قەبارەیە خراپترین سیناریۆیە، لە کاتێکدا پێدەچێت ئەگەری دیکە زیاتر هه‌بێت.

بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، 600 هەزار هاوڵاتی ئەمریکی لە ئیسرائیل هەن و پێدەچێت نزیکەی 85 هەزار هاوڵاتیی ئه‌مریكییش لە لوبنان بووبن، کاتێک حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌دا.

ئەمریکا ناهێڵێت شەڕەکەی غەزە بوەستێت

ئەمریکا ناهێڵێت شەڕەکەی غەزە بوەستێت