پاڵەوانیەتیی عێراق کۆتایی هات

سناعە یەکەم بوو کۆیەش توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە پێشبرکێی پایسکیلسواری عێراق، یانەی سناعە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و کۆیەش بە پلەی دووەم هات.

بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی پایسکلسواریی عێراق و لەسەر رێگای دوکانیان – سلێمانی، پاڵەوانیەتیی پایسکلسواریی یانەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە کۆتایی هات.

عەبدولقادر نورەدین ئەندامی فیدراسیۆنی عێراق بە 964ـی وت، سەرکەوتووانە ماوەی سێ رۆژ پاڵەوانیەتییەکە کۆتایی هات و کێبرکێی بەهێز لە نێوان یاریزانەکان بەدی دەکرا.

وتیشی، هەرچەندە لەلایەن چەند یانە و یاریزانێکەوە گلەیی لەسەر رێگەی پێشبرکێیکە دەکرا، بەڵام دواجار پاڵەوانیەتییەکی سەرکەوتوویان بەڕێوەبرد.

لە رۆژی کۆتایی پێشبرکێیەکاندا کە بۆ ئاستی پێشکەوتوانی کوڕان بوو، 20 پایسکلسوار کە نوێنەرایەتی چوار یانەیان دەکرد، بەشدارییان کرد، دوای ململانێیەکی بەهێز یانەی سناعەی شاری بەغدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و یانەکانی کۆیە و حەشدی شەعبیش پلەکانی دووەم و سێیەمیان مسۆگەر کرد، لەسەر ئاستی تاکی یاریزاناندا ئەحمەد موهەننەد لە یانەی سناعە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و محەمەد عەلی و سەربەست عەبدوڵا لە یانەی کۆیە پلەکانی دووەم و سێیەمیان بردەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە پایسکلسواری عێراقدا کچانی کورد ئەنجامی گەورەیان تۆ...

لە پایسکلسواری عێراقدا کچانی کورد ئەنجامی گەورەیان تۆمارکرد