لیژنیەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە

دواین رەوشی مەخمور و چیای قەرەچوغ لەم هەواڵەیە

964+

فەهمی نەبی

دوای گرژییەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی چیای قەرەچوغ، 964 بەدواداچوونی بۆ دواین رەوشی ئەو ناوچەیە کردووە و سەرچاوەیەکی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، دۆخەکە بەتەواوی ئارام بووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتووە، “رەبایەکان لەرووی ئەمنیەوە توندتر کراون، بەڵام هیچ مەبەستێکی شەڕکردن نییە و دۆخەکە بەتەواوی ئارامە”.

بەپێی ئەو زانیاریەی 964 هەیەتی، لەلایەن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هێزێکی زۆر لە مەخمور و چیای قەرەچوغ کۆکراونەتەوە.

بەهۆی شەڕەکەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو پێشمەرگە گیانیانلدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.

درەنگانی ئەمشەو وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕەکە.

ئەو وتەبێژە داوای لەهەردوولا کردووە ئارامی خۆیان بپارێزن و کۆتایی بە گرژییەکان بێنن.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سێ کەس لە هەردوولا گیانیانلەدەستداوە و حەوتیش بریندار بوون.

964 بەدواداچوونی بۆ رەوشی ناو مەخمور کردووە، ئێستا رەوشی قەزاکە بەتەواوی ئارامە و دوکان و بازاڕ کراوەتەوە.

هۆکاری شەڕەکە چی بووە؟

کاتێک پارتی کرێکارانی کوردستان لە رۆژی 19.10.2023 بڕیاریدا بەتەواوی لە چیای قەرەچوغ بکشێنەوە، هێزێکی فرقەی 14ی پیادەی سوپای عێراق چوونەتە شوێنەکانیان، لەکاتێکدا ئەمڕۆ هێزێکی پێشمەرگە داوایان لەو هێزەی سوپای عێراق کردووە لەو شوێنە بکشێنەوە دەمەقاڵی دروستبووە و دواتر بووەتە شەڕە تەقە.

مەخمور لە ساڵی 1927 بووەتە قەزا، لە هەولێرەوە 65 کیلۆ مەتر دوورە و لە پارێزگای موسڵ 60 کیلۆمەتر.

دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک بازگەی مەخمور بۆ هەولێر داخر...

دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک بازگەی مەخمور بۆ هەولێر داخرا ئێستا کراوەتەوە