باوترین جۆری شێرپەنجە کامەیە؟
نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە شێرپەنجە لە سۆران دەکرێتەوە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سۆران دروست دەکرێت، زەوی بۆ نەخۆشخانەکە دابینکراوە و لە ساڵی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر دووجا لە سەنتەری قەزای سۆران دروست دەکرێت و پێویستی بە دابینکردنی 10 ملیار دینارە.
کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سۆران بە 964ـی وت، “زەوی و دیزاینی نەخۆشخانەکەمان ئامادە کردووە و لە پلانی پرۆژە ستراتیژییەکانی ئیدارەی سۆرانە بۆ ساڵی 2024، ئەگەر قەیرانی دارایی رێگر نەبێت لە سەرەتای ساڵی نوێ دەست بە دروستکردنی دەکرێت”.
964 زۆر هەوڵی دا ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە لە سۆران وەربگرێت، بەڵام نە لە تەندروستی سۆران و نە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەولێر دەستی نەکەوت و سەرجەم ئاماری تووشبووان لەگەڵ هەولێر هەژمار کراون.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە کوردستان زیاتر لە 71 هەزار تووشبووی شێرپەنجە هەیە. باوترین جۆریشیان شێرپەنجەی مەمکە.
لە ساڵی 2022 زیاتر لە نۆ هەزار حاڵەتی تووشتبوون بە شێرپەنجە تۆمار کراوە و زۆرترینی لە هەولێر بووە.
نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێکدا 32 کەس توشی شێرپەنجە بوون
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد