پزیشکێکی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە

ماکیاجکردن لە کاتی دووگیانیدا زیانی هەیە؟

964+

پێشەوا محەمەد

پزیشکێکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون هۆشداری دەداتە ژنان و دەڵێت، گرنگە ژنان لە کاتی دووگیانبووندا بە شێوەیەکی سەلامەت ماکیاج بکەن.

“کاتێک ژنان ماکیاج دەکەن جەستەیان بەر 175 مادەی کیمیایی دەکەوێت و زۆرینەیان دەگەنە خوێن و دەتوانن بەناو وێڵاشدا تێپەڕن”، ئەوە قسەی چرۆ حسێن، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوونە بۆ 964.

بە بڕوای ئەو، باشترە لە کاتی دووگیانبووندا کەمترین ماکیاج بەکاربێت و لە کاتی بەکارهێنانیشدا نەچێتە ناو دەمەوە.

دەشڵێت، یەکێک لە دیاترترین مادە کیمیاییەکان رەساسە و دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر کۆرپە و ژەهراویبوونی.

پزیشکەکە لەسەر زیانەکانی تری ماکیاج لە کاتی دووگیانبووندا زانیاری زیاتری لایە، “زۆرێک لەو مادە کیمیاییانە دەبنە هۆی گۆڕانی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان و ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر کۆرپە لە کاتی گەشەکردنیدا”.

هەموو ئەوانە وای لەو پزیشکە کردووە هۆشداری بداتە ژنان، کە لە کاتی دووگیانیدا بەدوای ماکیاجی سروشتیدا بگەڕێن، “چونکە زیانەکانی کەمترە”.

مانگی رابردوو نزیکەی 1000 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون

مانگی رابردوو نزیکەی 1000 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون