هۆکاری چییە؟

کفری و ئامرلی و سلێمان بەگ سێ رۆژ بێ ئاو دەبن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هەریەکە لە قەزای کفری و ئامرلی و ناحییەی سلێمان بەگ بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن و فەرمانگەی ئاوی خورماتوو هۆکارەکەی بۆ پاککردنەوەی حەوزەکانی ئاو دەگەڕێنێتەوە.

ویستگەکە دەکەوێتە باکووری  سنووری قەزای خورماتووە و چوار حەوزی پاڵاوتنی ئاوی تێدایە کە دوو لەو حەوزانە تایبەتن بۆ دایبنکردنی ئاو بۆ هەردوو قەزای کفری و ئامرلی و ناحییەی سلێمان بەگ لە سنووری خورماتوو، دوو حەوزیشیان تایبەتن بۆ ناو سەنتەری خورماتوو.

ئسماعیل خزر، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی خورماتوو بە 964ـی وت، “بە پێویستمان زانی دەستبکەین بە خاوێنکردنەوەی حەوزەکان، چونکە ساڵانێکە پاک نەکراونەتەوە”.

وتیشی، “چەن ماتۆڕێکی لەکارکەوتووش چاک دەکرێنەوە و دوای ئەو سێ رۆژە کە ئاو بە هاوڵاتیان درایەوە و ئاوی زیاتر بە ماڵان دەدرێت”.

لەلایەن کارمەندانی بەشی چاککردن(صيانة)ی پڕۆژەکە، چەند ماتۆڕێکی پەککەوتوش چاککرایەوە کە ماوەیەکی زۆرە لەکار کەوتبوون ئەمەش وادەکات لەچاو جاران ئاوی زیاتر رەوانەی ئەو شوێنانە بکرێت.

هەر یەک لەو حەوزانە 1000 لیتر ئاو لەخۆ دەگرێت و پڕۆژەی پاککردنەوەکە سێ رۆژ دەخایەنێت

دوو گەڕەکی خورماتوو رووبەڕووی قوڕولیتە دەبنەوە

دوو گەڕەکی خورماتوو رووبەڕووی قوڕولیتە دەبنەوە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد