دیمه‌نى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ند ماتۆڕێك له‌لایه‌ن هاتوچۆى كۆیه... وێنه: راگه‌یاندنى هاتوچۆ
هۆشداری و رێنمایی
هاتوچۆى کۆیە مه‌رجی بۆ ماتۆڕسكیله‌كان دانا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى کۆیە، مه‌رجى نوێی بۆ ماتۆڕسكیله‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌ى دانا و ده‌ڵێت، له‌مه‌ودوا ئه‌و مه‌رجانه‌ى ره‌چاو نه‌كه‌ن، ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كانیان ده‌گیرێت.
له‌مه‌ودوا بەکارهێنەرانی ماتۆڕ له قه‌زاى كۆیه، پێویستە تەمەنیان لە 16 ساڵ زیاتر بێت و خاوەن مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ بن، بە هیچ شێوەیەکیش دەستکاری ساڵنسای ماتۆڕەکانیان نەکه‌ن و نەبنە هۆی بێزاری خه‌ڵك.
له‌سه‌ر ماتۆڕسواره‌كانه پابەندی هۆکارەکانی سەلامەتی بن وەک کڵاوی سەر و پارێزەری ئەژنۆ، ده‌شڵێت “لە یەکتربڕەکان و شەقامەکان پەندی یاسا و ئاماژەکانی پۆلیسی هاتووچۆ بن”.
هاتوچۆى كۆیه هیواداره دایک و باوکان ریگری لە منداڵەکانیان بكه‌ن، لە بەکارهێنانی ماتۆڕ کە ئەم خاڵانەی سەرەوەیان لێ بەدی ناکرێت، تا هەمووان بە دووربن لە رووداوی هاتووچۆ.
به‌ڵام رەچاوی ئەو شۆفێرانەى كردووه کە ماتۆڕ بۆ بژێوی ژیانیان بەکاردەهێنن و پابەندی یاسای هاتووچۆ ده‌بن.