فێرگەکان گلەییان هەیە

سلێمانی فێرگەکانی تۆپی پێ رێکدەخاتەوە

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لقی سلێمانیی تۆپی پێی عێراق لە بەرنامەیدایە فێرگەکان رێکبخاتەوە و فێرگەکانیش گلەییان هەیە لە لیژنەکەی تۆپی پێی سلێمانی.
لە سنوری پارێزگاری سلێمانیدا 65 فێرگەی تۆپی پێ هەن و لە پێشوودا بەشێکی زۆری ئەو فێرگانە بە هەڕەمەکی و بێ پلان ئیش و کارەکانیان ئەنجامداوە.

لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ زیاتر رێکخستنەوەی کاروباری فێرگەکان لیژنەیەکی لە حەوت ئەندام دروستکردووە، کارەکانی لیژنەکە پێک دێت لە پێدانی مۆڵەت بە فێرگەکانی تۆپی پێ، رێکخستنەوەی کرێ مانگانەی فێرخوازان، کردنەوەی خول و پاڵەوانیەتیی بۆ ئاستی فێرگەکان و هەروەها دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان فیدراسیۆنەکە و فێرگەکان، تا لە داهاتوودا بتوانن سوود لە تواناکانی فێرخواز وەربگرن بۆ یانە و هەڵبژاردەکانی پارێزگای سلێمانی لە خولەکانی کوردستان و عێراقدا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلا ن عەبدوڵا