وێنەی هانا شەماڵ و ڤیدا ژووان لە قۆناغی هەڵسەنگاندن بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق . وێنە :964
سێ کچە یاریزانی کورد گەیشتنە ریزی هەڵبژاردەی عێراق
یادگار محەمەد – سلێمانی
دوای ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی کۆتایی، هەریەک لە ڤێدا ژووان و هانا شەماڵ و هەستی رزگار گەیشتنە ریزی هەڵبژاردەی ئومێدبەخشانی عێراق.
لە رۆژانی 10 تا 17ـی ئەم مانگە و لە شاری بەغدا، تاقیکردنەوەی کۆتایی دەستنیشانکردنی یاریزانان بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئومێدبەخشانی عێراق بەرێوەچوو، لە نێوان 73 کچە یاریزان ڤیدا و هانا و هەستی وەک یاریزانانی کورد گەیشتنە ریزی هەڵبژاردەی عێراق.
عەباس فەرەج یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە 964ـی وت، هەمیشە کچە یاریزانانی کورد توانیویانە ئاستی بەرز پێشکەش بکەن و پێکهاتە جیاوازەکانی هەڵبژاردەی عێراق داگیربکەن.
وتیشی، ڤیدا و هانا و هەستی لە قۆناغی هەڵسەنگاندندا ئاستی بەرزیان پیشاندا، ئەوەش وایکرد کە بتوانن بگەنە ریزی هەڵبژاردەی عێراق.
بڕیارە لە رۆژی 30.11.2023 لە وڵاتی ئەردەن، هەڵبژاردەی ئومێدبەخشانی عێراق بەشداری بکات لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی