دیمه‌نى كرێكارێك له پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان خه‌ریكی ئاودانى سهووزاییهكانه.... وێنه: پارك و باخچه‌كان
ئاوه‌ڕۆ پاكده‌كرێته‌وه بۆ ئاودان
یونیسێف خه‌ریكی ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به هاوكارى رێكخراوى یونسێف سه‌رقاڵى ئاوى هه‌ولێرن، ئاوى ئاوه‌ڕۆكه‌ى ده‌گۆڕن و بۆ ئاودانى سه‌وزاییه‌كان به‌كار ده‌هێننه‌وه.
پرۆژەى گۆڕینى ئاوى ئاوەڕۆ بۆ ئاودانى دار و سەوزایى شەقامى 120 مەتری شارى هەولێر، کە تواناى پاڵاوتنى 300 مەتر سێجا ئاوى لە رۆژێکدا هەیە، جێبه‌جێكردنى ته‌واو كراوه.
ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هه‌رێم به 964ـى وت، بە رێکخراوى یونیسێف هاوكاریان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانیان.
وتیشی “پرۆژەیەکى دیکەش بۆ پاڵاوتنى ئاو بۆ پارکى سامى عەبدولڕەحمان به‌م نزیكانه جێبه‌جێده‌كرێت، کە تواناى پاڵاوتنى 800 مەتر سێجا ئاوى لە رۆژێکدا هەیە”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمی وه‌ریگرتووه، 11 پرۆژەى پاڵاوتنى ئاوى ئاوەڕۆ بۆ ناوەندى پارێزگا و ئیدارەکان خراوەتە پلان کە ئاوەکەیان بۆ ئاودانى دار و سەوزاییە و بۆ خواردنەوە و پاککردنەوە بەکار نایاتەوە”.