چەند وڵاتێک بەشدار نەبوون
سوریا لە هەولێر بووە پاڵەوانی رۆژئاوای ئاسیا
+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
پاڵەوانیەتی بادمنتۆنی رۆژئاوای ئاسیا له هه‌ولێر کۆتاییهات و هەڵبژاردەی سووریا بووە پاڵەوان.
یارییه‌كان لە هۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد عەنکاوە بەڕێوەچوون و ئه‌مڕۆ كۆتایی هات، كه ماوه‌ی پێنج رۆژی خایاند.
هەڵبژاردەی سوریا لە هەشت ئاست و تەمەنی جیاواز پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و بوونه پاڵه‌وان.
سورییەکان لە ئاستەکانی ژێر 15 ساڵی، ژێر 17 ساڵی، هه‌روه‌ها لە ئاستی ته‌مه‌ن ژێر 15 ساڵی تاکی پیاوان و دووانەی پیاوان، تاکی كچان و دووانەی كچان و دووانەی تێکەڵاو یەکەم بوون، جگە لەوەش لە دووانەی پیاوان بۆ ته‌مه‌ن ژێر 17 ساڵان هەر یەکەم بوون.
دوای هەڵبژاردەی سوریا، هەڵبژاردە ئوردن پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە پێنج ئاستی جیاوازدا پلەی یەکەمیان بردەوە.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا شەش هەڵبژاردە بەشدار بوون و چەند وڵاتێکیش بە هۆکاری جیاجیا نەیانتوانی بەشداریی بکەن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا