مسقاڵێک عەیار 21 بەچەندە؟

نرخى زێڕ کەمێک بەرز بووەتەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ دەستپێکى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى زێڕ، نرخەکەى بەراورد بە هەفتەى رابردوو گۆڕانکارییەکى بەرچاوى بەخۆیەوە نەبینیوە و یەک ئۆنسەى تەنیا شەش دۆلار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21.12.2024، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بۆ 2630 دۆلار بەرز بووەتەوە، بەڵام ئەمە گۆڕانکارى لە نرخى مسقاڵەکان دروست نەکردووە.

سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 640 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 587 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 560 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 480 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخى زێڕ گەیشتە نزمترین ئاستى هەفتانەى

نرخى زێڕ گەیشتە نزمترین ئاستى هەفتانەى