ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
هەفتەی داهاتوو
ئێمباپێ چ بڕیارێك ده‌دات؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی هێشتا كیلیان ئێمباپێی پێ رازی نه‌كراوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام به پێی زانیاری میدیای ئیسپانیا، پاریس هه‌فته‌ی داهاتوو دوائۆفه‌ر و دواهه‌وڵی خۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
پاریس ده‌بێت پێش مانگی یه‌كی ساڵی نوێ گرێبه‌ستی ئێمباپێ نوێ بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا یاریزانه‌كه له مێركاتۆی زستانه ئازاد ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك رێك بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دۆلار به پاریس بدات، رووبكاته ئه‌و یانه‌یه.
میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێمباپێ هاوینی داهاتوو بێ به‌رامبه‌ر ده‌چێته ریال مه‌درید، به‌ڵام پاریس به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له‌م كاره ده‌كات و نایه‌ڵێت به‌خۆڕایی بڕوات، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌شی نوێ بكاته‌وه.