%100

بڕیاری لێخۆشبوونی تەواوی بۆ کرێی خوێندنی سێ یەکەمەکان دەرچوو

964+

فەهمی نەبی

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت لێخۆشبوونی %100 بۆ ئەو خوێندکارانە دەرچووە کە یەکەم و دووەم و سێیەمی هەرێمن و دامەزراون.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارەیداوە.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ سەرجەم سێ یەکەمەکانە ئەوانەی دامەزراون و ئەمساڵ بۆ خوێندنی ساڵی 2023 – 2024 لێخۆشبوونی %100 دەیانگرێتەوە.

پێشووتر بەشێک لەو خوێندکارانە لێخۆشبوونیان بۆ دەرچووە و بەشی دووەمی ئەو خوێندکارانەی بەمدواییە ناویان دەرچووە ئەوان دەگرێتەوە.

بۆ ئەمساڵ لە پرۆسەی خوێندنی باڵا، بۆ هەریەکە لە ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا 15 هەزار و 728 خوازیار داواکاریان پێشکەشکردبوو، ئەو ژمارەیە کێبڕکێیان لەسەر حەوت هەزار و 614 کورسی دەکرد.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین: یەکشەممە پرۆسەی خوێندنی باڵا ...

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین: یەکشەممە پرۆسەی خوێندنی باڵا دەستپێدەکەین و دوایناخەین