کەی ئەنجام دەدرێت؟

لە راکردنی سلێمانی یەکەم بیت دەنێردرێیت بۆ بەیروت

964+
یادگار محەمەد – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی راکردنێکی ماوە درێژ بۆ یاریزانانی شارەکە رێکدەخات، یەکەمەکان دەبرێنە بەیروت بۆ راکردن.

ماوەی راکردنەکە شەش کیلۆمەترە و رۆژی شەممەی داهاتوو 21.10.2023 لە ناو گۆڕەپانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەوین سیتی، بەڕێوەدەچێت.

کاروان شێخ زیرەک، بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی بە 964ـی وت، ” ئەم چالاکییە دەرفەتی بەدەستهێنانی بلیتی بەشداریکردن لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەیروت بۆ یەکەمەکانی دەرەخسێنێت و پلەکانی دووەم تا پێنجەمی چالاکیەکەش دەبنە خاوەنی خەڵاتی گرانبەها”.

ئەم راکردنە کە بۆ کوڕان و کچانیشە، لەلایەن بەڕێوەبەراتی وەرزشی سلێمانی بەهاوکاری فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق، بەمەبەستی رێکخستنی دەرفەتی زیاتر بۆ وەرزشکارانی گۆرەپان و مەیدان، ساز دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی ساڵانە چەندین چالاکی وەرزشی جیاواز بۆ وەرزشکاران رێکدەخات.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

یاریزانێک بە تەنیا پێشبڕکێی راکردنی کرد و یەکەم بوو

یاریزانێک بە تەنیا پێشبڕکێی راکردنی کرد و یەکەم بوو