حەوت دار بەڕووی تەمەن 25 ساڵ بڕاونەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی دارستانی لە سلێمانی دەڵێت، حەوت دار بەڕوو لە دۆڵی دوکانیانی ناحیەی عەربەت بڕدراونەتەوە، کە تەمەنیان 25 ساڵە.

پۆلیس دەشڵێت، کەسانی سەرپێچیکار نادیارن.

دۆڵی دوکانیان بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ناحیەی عەربەت، بە گوێرەی پۆلیسی دارستان بێت، هێزێکی بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت لە شوێنی رووداوەکە بەدواداچوونیان کردووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەیەکی لەسەر ئەم رووداوە هەبوو، بە وتەی پۆلیس بێت، سەرپێچیکاران دەستیگرنەکراون و نەدۆزراونەتەوە، هەروەک “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”.

لە 24 کاتژمێردا چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کرا...

لە 24 کاتژمێردا چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کراون