کاتی قیرتاوکردنی رێگاکە - وێنە: پەیجی گوندی دڕی
هەشت گوندی دیکە سوودی لێ دەبینن
گوندێکی شارباژێڕ خواستێکی لەمێژینەیان جێبەجێکرا
964+
پێشەوا محەمەد
رێگای گوندی دڕی لە شارباژێڕ قیرتاو کرا و نوێنەری گوندەکە دەڵێت، داواکاری چەند ساڵەیان جێبەجێ کراوە.
رێگاکە یەک کیلۆمەتر و 800 مەترە و گوژمەی 164 ملیۆن دیناری لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە بۆ تەرخان کراوە.
وا بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم هەفەتەیە قیرتاوکردنەکە تەواو بکرێت.
عومەر کەریم، نوێنەری گوندی دڕی بە 964ـی وت، چەندان ساڵە ئەو داواکارییەیان هەبووە و پێیان خۆشە دواجار رێگاکەیان بۆ قیرتاو کراوە.
وتیشی، “رێگاکە هەر تەنیا دانیشتوانی گوندی دڕی سوودی لێ نابینن، بەڵکو دانیشتووانی نزیکەی هەشت گوندی تر بەکاری دەهێنن”.
گوندی دڕی کەوتووەتە شارباژێڕی سەر بە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی.