لە سبەینێوە سەردان بکەن

هاوڵاتیانی رانیە دەتوانن کارتی نیشتیمانی وەربگرنەوە

964+

توانا نەقی

ئەو کەسانەی تا مانگی شەشی ئەمساڵ لە رانیە مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان کردووە دەتوانن بڕۆن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی رانیە بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەنەوە هەرکەسێک مامەڵەی کارتی نیشتیمانی تا رۆژی 26.6.2023 کردووە کارتەکانیان گەڕاوەتەوە و دەتوانن وەریبگرن.

دەشڵێت: پێویستە هاوڵاتی پێداویستییەکانی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانی پێبێت وەک وەسڵی وەرگرتن، هەویە باری کەسی و کارتی نیشتیمانی کۆن ئەگەر هەیبێت.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە کاتژمێر 2:00 تاوەکو 5:00ـی دوانیوەڕۆ دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

سزای ونکردنی کارتی نیشتیمانی چییە و چۆن دەردەهێندرێتە...

سزای ونکردنی کارتی نیشتیمانی چییە و چۆن دەردەهێندرێتەوە؟