تەنیا 24 کاتژمێر
10 كه‌س به ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كه‌وه ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئۆپەراسیۆنه‌كانی بەغدا ئەمڕۆ شەممە، دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری بەپێی چه‌ند مادەیه‌كی یاسایی جۆراوجۆر راگەیاند، لەوانە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بازرگانیکردن به مادەی هۆشبەر.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و كۆپیه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە ژێر چاودێریی راستەوخۆ و بەدواداچوونی مەیدانی لەلایەن بەشی هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، مەفرەزە هاوبەشەکان، لە هەردوو دیوی کەرخ و ره‌سافەی به‌غدا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، توانیان 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن، كه هه‌ندێكیان تۆمەتبارن بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و هەندێکی دیکەش بە بازرگانیکردن مادە هۆشبەرەکان.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێک مادەی هۆشبەری کریستاڵ و ئامێری بەکارهێنانی مادە هۆشبەر و جۆرەها حەبی هۆشبەریان راگه‌یاندووه، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی چوار دەمانچە و بڕێک کەرەستە و مه‌خزه‌نی بەتاڵی چه‌ك و ژمارەیەک کەرەستەی نایاسایی.
ئۆپەراسیۆنه‌كانی بەغدا ده‌ڵێت، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.