وه‌رزی بارانبارین بەڕێوەیە
پیرزین خۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ئاماده ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باراناو لە سنووری شارەوانیی پیرزین، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە جێبەێکردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ.
پرۆژه‌كان بە گوژمەی 223 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه بریتین لە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە کۆتایی شاری مامۆستایان کە ئاوەڕۆی چەندین شاری نیشتەجێبوون وەردەگرێت، هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە نێوان گەڕەكی ئازادی و گوندی پیرزین.
پارێزگای هه‌ولێر زانیارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پڕۆژەکان كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كەمكردنەوەی ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باراناو لە سنوورەكەدا دەبێت.
له هه‌ولێر پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی بارانبارین، له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش ئاماده‌كاری و كاری جۆراوجۆر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ئه‌نجام دراوه.