پرۆژەیەکی ئاو لە کۆیە. فۆتۆ: 964
ئاو و ئاوهڕۆی كۆیه نوێدهكرێتهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
له قهزای كۆیه لە كۆی 17 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە، 10 پرۆژه پهسند كراون.
ئەو پرۆژانەی بە مەبەستی جێبەجێكردن بۆ شاری كۆیە پەسەند كراون، پێكهاتوون لە راكێشانی تۆڕی نوێی ئاوەڕۆ، چاكسازی لە تۆڕەكانی ئاوەڕۆ، پێویستییەكانی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە لە شەب و كلۆر، دابینكردنی بۆری و هاوپێچەكانی بۆ گەنجینە و پرۆژەكانی ئاو، دەستبەركردنی پەمپ و ماتۆر و هاوپێچەكانی بۆ پرۆژەكانی پاڵاوتنی ئاو و بیرەكان.
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر ئاماژه بهوه دهكات، ئهو پرۆژانه له ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا پهسندكراون، هەروەها چاكسازیكردن لە ئامێر و مۆلیدەكان و سیستمی سكادای پرۆژەكانی ئاو كراوه، سەرباری دابینكردنی كەرەستە و كەلوپەلی كارەبایی بۆ كۆنتڕۆڵ پەناڵ و پێكهاتەكانی بۆ بەشی كارەبای پرۆژەكانی ئاو لەگەڵ بیرەكان.
ئهوهشیان راگهیاندووه، ئەو پرۆژانە لەسەر بودجەكانی رێژەی 17%ی داهاتی ئاو و وەبەرهێنانی تایبەتی پلان و ئاسایی جێبەجێ دەكرێن، كه كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و دابەشكردنی له كۆیه هەیە.