کرم لێیدابوو

نزیکەی چوار تۆن و نیو سیری ئێرانی گەڕێندرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە مەرزی کێلێ رێگری لە هاوردەکردنی نزیکەی چوار تۆن و نیو سیری ئێرانی کرا و گەڕێندرایەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاوردەکرابوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.10.2023، سەربەست ئەحمەد، فەرمانبەر لە هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی کێلێ بە 964ـی راگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ چوار تۆن و 490 کیلۆ سیری ئێرانی، دەکەوت کە شیاوی خواردن نییە و بڕیاری گەڕاندنەوەیماندا.

“هۆکاری رێگریکردن لە هاتنەناوەوەی سیرەکە ئەوەیە، زۆربەی کرم لێیدابوو، بەشێکیشی کەڕووی کردبوو”، سەربەست ئەحمەد وای وت.

لە ڤیدیۆیەکدا کە ئەو فەرمانبەرەی مەرزی کێلێ بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت جۆرە کرمێکی سوور لە سیرەکەی داوە.

مەرزی کێلێ دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای پشدەرەوە لە ئیدارەی راپەڕین، لە ساڵی 1992ـەوە بەشێوەیەکی نافەرمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێوە دەکرێت.

لە مەرزی کێلێ 24 تۆن تایتی ئێرانی لەناوبرا

لە مەرزی کێلێ 24 تۆن تایتی ئێرانی لەناوبرا