فڕۆکەخانەى مۆسکۆ...وێنە: ئاژانسى هەواڵى رووسیا
لە ترسى هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان
گەشتەکانى فڕۆکەخانەى مۆسکۆ راگیران
964+
وریا فەتاح
روسیا گەشتە ئاسمانییەکانى لە فڕۆکەخانەکانى مۆسکۆ و کالوگا رادەگرێت و دەوترێت لە ترسى هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانە.
ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی رووسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاریدا گەشتى ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ و کالوگا رابگرێت و پێشبینى کردووە مەترسى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لەسەر ئەو دوو فڕۆکەخانەیە رووبدات.
وەک ئەوەى باسکراوە، راگیرتنى گەشتەکان و سنووردارکردنیان بۆ ماوەیەکى کاتییە و دەیانەوێت لە رەواندنەوەى مەترسییەکان دڵنیا ببنەوە.
راگرتنى گەشتەئاسمانییەکان دواى ئەوە دێن، هەفتەى رابردوو هێزى ئاسمانى ئۆکرانیا لە یەکێک لە ناوچەکانى رووسیا هێرشێکى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى بۆسەر دامەزراوەیەک ئەنجامدا کە رووسیا موشەکى بالیستى تێدا بەرهەمدەهێنا.