به‌ڕازیل هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می جیهانه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی 2022ی برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان، به‌ڵام له‌ نوێترین پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان به‌ڕازیل له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌.

فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ “فیفا” نوێترین پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی راگه‌یاند، كه‌ تێیدا به‌ڕازیل له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین پاڵه‌وانی مۆندیالی 2022 بوو.

هه‌روه‌ها جێی سه‌رنجه‌ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له‌ پله‌ی 11ی ریزبه‌ندییه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ مۆندیالی ئه‌مجاره‌ ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری تۆمار كرد و گه‌یشته‌ پێش كۆتایی، كه‌ یه‌كه‌م تیپی ئه‌فریقا و عه‌ره‌ب بوو بگاته‌ ئه‌م قۆناغه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا، كه‌ پێشتر 13 مانگ پله‌ی یه‌كه‌می جیهانی گرتبوو، ئێستا له‌ پله‌ی چواره‌مه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ مۆندیالی قه‌ته‌ڕیش له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ریزبه‌ندی باشترین 10 هه‌ڵبژارده‌ی جیهان به‌ پێی پۆلینی فیفا به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
1- بەڕازیل 1840.77 خاڵ
2- ئەرجەنتین 1838.38
3- فەڕەنسا 1823.39
4- بەلجیکا 1781.30
5- ئینگلتەرا 1774.19
6- هۆڵەندا 1740.92
7- کرواتیا 1727.62
8- ئیتالیا 1723.56
9- پۆرتوگال 1702.54
10- ئیسپانیا 1692.71.

فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ مانگانه‌ پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ پشت به‌ ئه‌نجامی تیپه‌كان له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان و یارییه‌كانی پاڵاوتن و یارییه‌ دۆستانه‌كان له‌ ماوه‌ی رابردوودا ده‌به‌ستێت.