چه‌ند جوتیارێكى گه‌رمیان نزیكه‌ى 70 هه‌لی كاریان ره‌خساندووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت، له‌ سنوورى ناحیه‌ى پێباز، چه‌ند جوتیارێك له‌ رێگه‌ى چاندنى ده‌یان دۆنم زه‌وى به‌ به‌روبوومى جیاوازه‌وه‌، نزیكه‌ى 70 هه‌لی كاریان بۆ خه‌ڵك ره‌خساندووه‌.

له‌ گوندی رەندی عه‌لیخان لە سنووری ناحیەی پێباز کرد، هەردوو جوتیار حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا کە 11 دۆنم شووتی و لۆبیا و عه‌لی محه‌مه‌د حاجی، هه‌شت دۆنم لۆبیا و شووتی و نۆ دۆنم کونجی یان چاندووە، هەلی کاریان بۆ زیاترلە 40 کرێکار رەخساندووە.

له‌ گوندی سەید مه‌حمودى هه‌مان سنووریش، جوتیار “ئه‌یوب محه‌مه‌د مه‌حمود”، رووبەری 20 دۆنم لۆبیا و کونجی چاندووە و هەلی کاری بۆ زیاتر لە 25 کرێکار رەخساندووە.

كشتوكاڵى گه‌رمیان، ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ كاتى سه‌ردانێكی مه‌یدانى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان بۆ سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه‌ ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ بەشێک لە بەرهەمەکانی ئه‌م جوتیارانه‌ لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی ساغ دەکرێنەوە.