بەم درەنگانی شەوە
قایمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای ماریماری داخست
964+
پێشەوا محەمەد
بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و زیاد کارکردن لە وادەی دیاریکراو، قایمقامیەتی سلێمانی بەم درەنگی شەوە ئارایشتگای ماریماری لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی داخست.
قایمقامیەتی سلێمانی کەمێک بەرلەئێستا بڵاوی کردووەتەوە، هۆکاری داخستنی ئارایشتگاکە ئەوەیە مۆڵەتی نەبووە و لەو کاتە زیاتریش ئیشی کردووە، کە بۆیان دیاریکراوە و “نابێت ئارایشتگاکان لە کاتژمێر هەشتی شەو بەولاوە ئیش بکەن”.
لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، “مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه له سه‌رجه‌م پیشه جیاوازه‌كاندا و پێویسته هه‌ر پیشه‌یه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی پیشه‌كه مۆڵه‌ت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات، بەڵام ئارایشتگای ماریمار سەرەڕای چەندین جار ئاگادارکردنەوە مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی دەرنەهێناوە”.