مێسی پێشێلی رێنماییه‌كانی فیفای كردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشکرای کردووە، لەبەرکردنی عه‌با “بیشت”ی قه‌ته‌ڕی له لایه‌ن لیۆنێل مێسی له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی جامی مۆندیالی 2022، پێشێلکردنی ئاشکرای رێنماییه‌كانی فیفایە.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی ئاماژەی بەوەدا، عه‌بای قه‌ته‌ڕی، كه پێی ده‌ڵێن “بیشت” وەک دیارییەکی گرانبه‌هایه و پێشکەش بە کەسانی بەڕێز لە جیهانی عەرەبیدا دەکرێت، هەروەها گوزارشت لە سوپاسگوزاری و شەرەف و سەرکەوتن دەکات، بەو پێیەی هاوتایە لەگەڵ درێسی پاڵەوانەکان، کە یاریزانەکان دوای بردنەوەی هەر نازناوێک لەبەری دەکەن.
بەڵام رۆژنامە ئەڵمانییەکە روونی کردەوە، لە مادەی 27 بڕگەی 2 لە رێنماییه‌کانی فیفا بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی مۆندیال دیاریی کراوە، کە تیپی براوە یان پاڵەوان بۆی نییە درێس یان جلوبەرگی دیكه لەبەر نەکات بۆ ئاهەنگگێڕان لە یاریگه‌دا، تا دوای کۆتاییهاتنی رێوڕه‌سمی فەرمی پاڵەوانیه‌تییەکانی فیفا، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی خەڵاته‌كان و گرتنی وێنەی یادگاری لەسەر سته‌یج.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جیانی ئینفانتینۆی سویسری، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ “فیفا” به هه‌مان شێوه رێنماییه‌كانی پێشێل کردووە، بۆیه دوور نییه لێکۆڵینەوە لە به‌رامبه‌ر خۆی بكات، یان له دژی شێخ تەمیم بن حەمەدی میری قه‌ته‌ڕ، کە عەباكه‌ی بە مێسی بەخشی.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ كۆتایی هات، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای برده‌وه به 4-2 گۆڵ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.