هۆشداری دراوە بە چوار شوێنی دیکە

لە حاجیاوا شەش شوێنی پزیشکی داخران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە قەزای حاجیاوا شەش نۆرینگە، تاقیگە و دەرمانخانە داخران، چوار شوێنی دیکەش هۆشداریان پێدراوە کە دادەخرێن و پێبژاردنیان بۆ کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.10.2023، تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەو شوێنانەی کە داخراون، پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و سەندیکا پەیوەندیدارەکان نەبوون.

وتیشی، تاوەکو جێبەجێکردنی رێکارەکان رێگە بە کردنەوەی ئەو شوێنانە نادرێت.

حاجیاوا دەکەوێتە ئیدارەی راپەڕین، لە 21.7.1999 لە کۆمەڵگایەکی زۆرەملێوە کراوە بە ناحیە. نزیکەی 75 هەزار دانیشتووی هەیە و 24 گوندی بەسەرەوەیە.

مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، بە فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بە قەزا.

لە راپەڕین نزیکەی 10 تۆن سیری وشک لەناوبرا

لە راپەڕین نزیکەی 10 تۆن سیری وشک لەناوبرا