هاوڵاتیانی پێنج کیشوەرن

16 وڵات دەڵێن “لە ئیسرائیل کوژراو و بریندارمان هەیە”

964+

فەهمی نەبی

ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆست ناوی 16 وڵاتی بڵاوکردووەتەوە، هاوڵاتیەکانیان لە هێرشەکەی رۆژی شەممەی ئەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە یان ونن.

رۆژی شەممە، بە سەدان چەکدارانی رێکخراوی حەماس هێرشیان کردە سەر چەند کۆمەڵگەیەکی جوو نشین لە نزیک کەرتی غەزە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ژمارەی کوژراوان بەهۆی بوردومانەکانەوە گەیشتووەتە 687 کەس، بەپێی دواین ئاماری تۆڕی CNN ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی زیاترە لە 900 کەس و 100 سەربازی ئیسرائیلیش لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی حەماس وەک دیل گیراون.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆست ئەو وڵاتانەی لە ئیسرائیل هاوڵاتیەکانیان کوژراون یان ونن یانیش بریندارن ئەمانەن:

ئەمریکا نۆ کەسی کوژراوە

کەنەدا یەک کوژراو و دوو بێسەروشوێن

بەریتانیا زیاتر لە 10 هاوڵاتی کوژراو و بێسەروشوێنن

فەرەنسا یەک کەسی کوژراوە و چەند کەسێکی بێسەروشوێنن

تایلەند 12 هاوڵاتی کوژراوە و 11ی دیکەی بێسەروشوێنن

نیپال 10 هاوڵاتی لێ کوژراوە

هێشتا ژمارەی کوژراو و بێسەروشوێنەکانیی ئەڵمانیا نەزانراوە

روسیا یەک کەسی لێ کوژراوە

کەمبۆدیا هاوڵاتیەکی کوژراوە

هێشتا ژمارەی کوژراو و بێسەروشوێنەکانیی چین پشتڕاستنەکراونەتەوە

بەڕازیل سێ هاوڵاتی بریندارە

پاراگوای دوو هاوڵاتی کوژرا و بێسەروشوێنە

ئۆکرانیا دوو کوژراوی هەیە

مەکسیک دوو هاوڵاتی دەستبەسەرن لەلایەن چەکدارانی حەماس

ئیرلەندا یەک بریندار

تەنزانیا دوو بریندار

16 وڵات دەڵێن “لە ئیسرائیل کوژراو و بریندارمان هەیە”

ئاماری نوێ؛ تا دێت ژماره‌ی كوژراو و برینداران به‌رز د...

ئاماری نوێ؛ تا دێت ژماره‌ی كوژراو و برینداران به‌رز ده‌بێته‌وه‌