له‌ كه‌ركوك په‌لاماری بازگه‌یه‌كی پۆلیس درا

964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

ئه‌مشه‌و ته‌قه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک كرا و به‌ پێی زانیارییە سەرەتایەکان، سێ بریندار هەیە.

كه‌مێك پێش ئێستا سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەت بە 964+ وت: “نیو کاتژمێر بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی تەقەی لە بازگەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن لە گەڕەکی کۆبانیی باشوری کەرکوک كردووه‌ و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌.

وتیشی، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ئەفسەرێک و دوو پۆلیس بریندارن.

سەرچاوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، تا ئێستا هۆکاری تەقەکەکردنەکە نادیارە و دیار نییه‌ كرده‌یه‌كی تیرۆرستییه‌ یان كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی.