زیاتر لە 167 ملیار دینارە

دواین بڕەپارەی جوتیاران گەیشتە هەرێم

964+

توانا نەقی

دواین بڕە چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی 167 ملیار و 514 ملیۆن و 190 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، دواین چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێم و بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

پارەکەش بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە:

سلێمانی، 77 ملیار و 374 ملیۆن دینار.

هەولێر، 51 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هەزار دینار.

دهۆک، 38 ملیار و 963 ملیۆن و 509 هەزار دینار.

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، دوای ئەوەی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون دەست بەدابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لە رێگای سایلۆکان بە پێی رۆژی رادەستکردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان دەبێت.

‌ 167 ملیار دیناری دیكه‌ى پارەی گەنم ده‌گات

‌ 167 ملیار دیناری دیكه‌ى پارەی گەنم ده‌گات