پاڵەوانیەتی لە پێشە
كوردێك پهیوهندی به ستافی مهشقی ههڵبژاردهی عێراقهوه كرد
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
عەباس فەرەج راهێنەری كورد، پۆستی یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی كچانی عێراقی پێدرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ و بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەو راهێنەرە کوردە واژۆ کرد، تا وەک یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق كار بكات.
عەباس فەرەج تایبەت بە 964ـی وت، هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامەکانی لە پێناو پێگەیاندن و پێشخستنی ئاستی کچە یاریزاناندا ئەرکێکی قورسی خستووهتە سەر شان.
وتیشی، “کارکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەرپرسیاریهتییەکە گەورەتر دەکات، بەڵام هەوڵ دهدهم بەشێکی زۆری هەڵبژاردەکە بە یاریزانانی کورد پڕ بکرێتەوە”.
دوای دەستنیشانکردنی ستافی راهێنەرانی ههڵبژاردهی تازهپێگهیشتووانی كچانی عێراق، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە شاری بەغدا قۆناغی تاقیکردنەوەی یاریزانان بۆ ریزی هەڵبژاردەكه دەستپێدەکات، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیهتیی رۆژئاوای ئاسیا، کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو رکابەرییەکانی لە وڵاتی لوبنان ئەنجام بدرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا