ماوەکەی دیاریکراوە

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی تۆپی پێ لە ئیسرائیل دواخران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاری دا سه‌رجه‌م یاری و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی تۆپی پێ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ ئیسڕائیل دوابخرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ نێوان ئیسڕائیل و كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین روویداوه‌.

فیدراسیۆنی ئه‌وروپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە ژێر رۆشنایی بارودۆخی ئەمنی ئێستای ئیسرائیل، بڕیارمانداوە هەموو ئەو یارییانەی کە بڕیارە لەم وڵاتە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بكرێن، دوابخەین.

لە نێو ئەو یارییانەی کە دواخران، یاریی ئیسرائیل و سویسرا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 هەیە، ئەمە جگە لە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئیسرائیلی ته‌مه‌ن ژێر 21 ساڵان بەرامبەر ئیستۆنیا و ئەڵمانیا، لە پاڵەوانیه‌تیی ئەوروپای ته‌مه‌ن 21 ساڵان.

هەروەها پاڵەوانیه‌تییەکی بچووک، کە بڕیار بوو لە 10 تا 17ی ئۆکتۆبەر له‌وێ بەڕێوەبچێت، دواخرا.

تادێت ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل و فەلەستین بەرز دەبنە...

تادێت ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل و فەلەستین بەرز دەبنەوە