دیمه‌نێكی ئه‌مساڵى دروێنه‌ى گه‌نم له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى ... وێنه: 964+
كام جوتیار ره‌نج به‌خه‌سار ده‌بێت ؟
كشتو‌كاڵى سلێمانى: گه‌نم چاندن له‌سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى سه‌رپێچیكردنه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی رێنماییه‌كانى كشتوكاڵیی سلێمانى، ئه‌و گه‌نمه‌ى له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانى شاره‌وانیدا بچێندرێن، به‌سه‌رپێچیكردن هه‌ژمار ده‌كرێت و هۆكاره‌كه‌شی روونده‌كاته‌وه.
بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ، ئه‌و ئاگادارییه‌ى كشتو‌كاڵى سلێمانی بۆ جوتیارانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له هه‌ندێك حاڵه‌تى تایبه‌ت به چاندنى گه‌نم و به‌رهه‌مه‌كه‌ى، ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، پێویسته ئه‌و رێنمایی و تێبینیانه بۆ پلانی کشتوکاڵی ساڵی 2024 له‌به‌رچاو بگرن.
له‌ناو ئه‌و رێنمایی و تێبینیانه، باس له زه‌وى به‌كارهێنه‌ر بۆ چاندنى گه‌نم ده‌كات، كه (سورەت قەیدی زەوی) پێویستە نوێ بێت و بەرواری دەرچونی لە شەش مانگ تێپەڕنەبوبێت .
زەوی گرێبه‌ستیش، تەنیا بۆ ئەو کەسە دەنوسرێت کە گرێبه‌ستەکەی بەناوەوەیە، ده‌شڵێت “ئەو زەویانەی کە کوژاندنەوەی بۆ کراوەو بووە بە زەوی شارەوانی، گەر بۆ کاری کشتوکاڵی بەکاربهێنرێت و دابچێنرێت بە گەنم، ئەوە بە تەجاوز حسابە و بەهیچ شێوەیەک نانوسرێت و لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی دەبێت”.