بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات

دەبێت بانکەکان داواکاری هاوڵاتیان بۆ راکێشانی پارەکانیان جێبەجێ بکەن

964+

پێشەوا محەمەد

بانکی ناوەندی عێراق هۆشداری بە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان دەدات، داواکاری هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن بۆ راکێشانی ئەو پارە نەختینانەی لە بانکەکان دایانناوە، هاوکات رایگەیاندووە، راگرتنی راکێشانی دۆلار سزای بەدواوە دەبێت.

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.10.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێویستە هەموو بانکەکان رەچاوی ناوەندەکانی دراوی بیانی رێگەپێدراو بکەن بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە کورتهێنان بۆ جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیان بۆ راکێشانی دۆلار لە هەژمارەکانیان کە پێشتر بەشێوەی نەختینەی دۆلار لە بانک دایانناوە.

بانکەکە هۆشداری داوەتە بانکەکان لە ئەگەری بوونی سکاڵای زۆری هاوڵاتیان لەسەر هەر بانکێک، ئەوا رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو بانکەی، کە رێگری دەکات لە راکێشانی دۆلار لە لایەن هاوڵاتیانەوە.

ساغکردنەوە.. راگرتنی پێدانی دۆلار تەنیا بڕیاری یەک بان...

ساغکردنەوە.. راگرتنی پێدانی دۆلار تەنیا بڕیاری یەک بانک بووە

بانکی ناوەندیی عێراق: دۆلار ناگاتە 170 هەزار دینار

بانکی ناوەندیی عێراق: دۆلار ناگاتە 170 هەزار دینار