پارەکە هاتووە

لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی نۆ وەدەرگرن

964+

توانا نەقی

بڕیارە سبەی دووشەممە لیواکانی پیادەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی 9 وەربگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، دوای ئەوی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیارە سبەی موچەیان پێبدرێت.

دەشڵێت، رێکارە ژمێریاری و داراییەکان ئەنجامدراون و بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە رۆژی دووشەممە 9.10.2023 موچەی مانگی 9ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هەفتەی داهاتوو موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشد...

هەفتەی داهاتوو موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت