دوو ناحیەی لەگەڵە

دووسبەی پێنجوێن نەوت وەردەگرێت

964+

فەهمی نەبی

قایمقامیەتی پێنجوێن ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزاکە دەکاتەوە دووسبەی یەکەم بەشە نەوتی ئەمساڵ دابەشدەکرێت، هاوکات هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێزی لەگەڵ دەبێت.

ئەمشەو قایمقامیەت ئەو ئاگادارییەی بڵاوکردوەتەوە، ئەوەش هاتووە رۆژی دووشەممە ئەو نەوتە سپییە دابەشدەکرێت.

قایمقامیەت دەڵێت، پێویستە هاوڵاتیان رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن، هەر خێزانێک دەبێت کارتی ژمارە 283 یان کۆپی ناسنامە و هەر بەڵگەیەکی لابێت، هاوکات پێویستە هەموو ماڵێک لە گەڕەکەکەی خۆی بەرمیل ریزبکات و لە گوندی “راوگان” پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و دواتر دەچێتە گەڕەکانی دیکە و ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز.

ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت، هەر بەرمیلێکی 200 لیتری بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەشکردنی نەوت لە ناوچە ...

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات