ئاسایش دەستگیریکردووە
بەناوی دۆلاری لیبی فێڵی لە خەڵک کردووە
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، دەیویست لە بازاڕی شاری هەولێر دۆلاری ساختە ساغبکاتەوە.
تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ شەممە دەستگیرکراوە، ناوی (ز ، س ، ل) بووە، هاوکات بەناوی فرۆشتنی دۆلاری لیبی فێڵی لە چەند کەسێک کردووە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانماوە دەستگیرکرا”.
دوای ئەو گۆڕانکاریانەی لەدەسەڵاتی لیبا روویاندا بەدیاریکراوی لادانی دەسەڵاتی موعەمەر قەزافی، دۆلارێکی زۆر کەوتە بازاڕەوە بەناوی دۆلاری لیبی ناسرا، و بەکەمتر لە نرخی دۆلار دەفرۆشران.