هەواڵەکان
رووداوی هاتوچۆ بڕستی لە گەرمیانییەکان بڕیووە و زیاتر لە 20 مانگیشە فڕۆکەخانەی سلێمانی بێبەشە لە فڕۆکەی تورکیا
964+
ژووری هەواڵ
زیاتر لە 20 مانگە فڕۆکەخانەی سلێمانی فڕۆکەی تورکیای بەخۆوە نەبینیوە و ناشزانرێت کەی ئەو سزایەی سەر فڕۆکەخانەکە لەلایەن تورکیاوە کۆتایی دێت، جا ئەمە هەر وەستانی گەشتەکان نییە بە سادەیی بەڵکو بەبەردەوام زەرەر و زیان لە رووی مادییەوە دەدات لە فڕۆکەخانەکە.
جارێکى دیکە تورکیا ئاسمانى وڵاتەکەى بەڕووى سلێمانی دا دادەخات؟
مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ موچە گردبوونەوە و شەقامیان داخست
ئەمڕۆ بۆ گەرمیانییەکان نەهات بوو، لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لەو سنوورە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و حەوتی دیکەش بریندار بوون
لە گەرمیان 238 رووداوى هاتوچۆ 376 بریندارى لێکەوتووەتەوە
رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک بۆ چارەسەرکردنی کەمی کارەبا سەردانی بەغدای کرد و بەقسەی خۆی، سەرەڕاى کەمبوونەوەى کارەباى هەموو عێراق، توانیویەتی 100 مێگاوات کارەبا بۆ کەرکوک زیاد بکات.
پارێزگارى کەرکوک بۆ 964: بە زیادکردنى 100 میگاوات کارەباوە لە بەغدا گەرامەوە
بۆ یەکەمجار لە گەرمیان توێژینەوە لەسەر رووەکی زەعفەران دەکرێت کە بە زێڕی سوور ناسراوە و تاڕادەیەک دەرکەوتووە، بۆ گەرمیانییەکان گونجاوە و دەتوانن لەمەودوا بیچێنن.