لە دێرەلوک
بەرگەی بیستنی هەواڵی مردنی هاوسەرەکەی نەگرت و گیانیلەدەستدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی دێرەلوک پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن گیانیلەدەستدا، دوای بیستنی ئەم هەواڵە خێزانەکەی بەهۆی کاریگەری هەواڵەکە جەڵتە لێیدا و گیانیلەدەستدا.
مەحمود نهێلی، خەڵکی ناحیەی دێرەلوکە لەکاتی ناشتنی تەرمی ژن و پیاوەکە ئامادە بووە و بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، ئەو پیاوەی مردووە ناوی موسا سەلیم رەشەڤایی تەمەن 70 ساڵ بوو، هاوژینەکەی تەمەنی 59 ساڵان بوو، ژنەکە دوای بیستنی هەواڵی مردنی هاوسەرەکەی تەندروستی تێکدەچێت، لە نەخۆشخانەی ئامێدی گیانیلەدەستداوە.
د.محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئامێدی بە 964ی وت، ئەمرۆ کاتژمێر 4:00ی ئێوارە ئەم ژنەیان هێنا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی، دەرکەوت بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانیلەدەستدا بوو.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئامێدی دەڵێت، لەوە دەچێت بەهۆی بەرگە نەگرتنی هەواڵی مردنی پیاوەکە بووبێت.
ناحیەی دێرەلوک دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.