دیمه‌نێكی سنوورى بارزان ... وێنه: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئه‌مساڵ گه‌نمه‌كه‌یان (یه‌ك به نۆ) بووه
جوتیارانى بارزان بۆ چاندنى گه‌نمى داهاتوو ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شی كشتو‌كاڵى بارزان، جوتیارانى سنووره‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌ر له‌وه‌ى وه‌رزى چاندنى گه‌نم ده‌ستپێبكات سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئاگادارییه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى بارزان بۆ چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى ئه‌و رێژه گه‌نمه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له جوتیاران وه‌ربگیرێت.
ئه‌میر مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى بارزان به 964ـى وت، ئاگاداركردنه‌وه‌ى جوتیارانى سنووره‌كه‌مان بۆ ئه‌و خشته‌یه بووە كه ساڵانه وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران بڵاویده‌كاته‌وه.
وتیشی “به‌پێی ئه‌و خشته‌یه 25% ـى به‌رهه‌مى جوتیاران له گه‌نم وه‌رده‌گیرێت و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به‌ر له ده‌ستپێكردنى وه‌رزى چاندن جوتیاران له رێژه‌كه ئاگادار بكه‌ینه‌وه”.
به‌قسه‌ى كشتو‌كاڵى بارزان، ئه‌وان ته‌واوى ئه‌و زانیاریانه‌ى له جوتیارانى سنووره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن به نووسراوى فه‌رمى بۆ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمی ده‌نێرن و ئه‌وانیش ره‌وانه‌ى به‌غداى ده‌كه‌ن.
ساڵانه له سنوورى بارزان، نزیكه‌ى سێ هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم ده‌چێندرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان له ساڵێك بۆ ساڵێكى دیكه جیاوازى هه‌یه.
“بۆ ئه‌مساڵ له ته‌واوى سنوورى بارزان رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم (یه‌ك به نۆ) بووه و هه‌ر دۆنمێكییش ته‌نیا 35 كیلۆ گه‌نمى به‌رهه‌مهێناوه” ئه‌مه قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى بارزانه.