لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێکدا دوو پۆلیس بریندار بوون

964+
محەمەد عومەر

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن دەنگی تەقە بیستراوە و بەپێی زانیارییەکان دوو پۆلیس بریندار بوون.

بە گوێرەی سۆراغی 964، ئەو کەسەی تەقەی کردووە هەڵاتووە، ئەندامی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان بووە، پێشتر لەبنکەی پۆلیسی قەزای پێنجوێن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

رووداوەکە کاتێک روویداوە چەند پۆلیسێک رۆیشتوون بۆ دەستگیرکردنی لە یەکێک لە ناوچەکشتوکاڵیەکانی سنوری ناحیەی گەرمک، تۆمەتبارەکە خەریکی کاری کشتوکاڵ دەبێت لەو کاتەدا تۆمەتبارەکە رووبەڕووی پۆلیسەکان بووەتەوە فیشەک دەنێت بە قاچی هەردوو پۆلیسەکەوە پاشان هەلدێت.

رائید کاروان عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بە 964ـی وت، دۆخی هەردوو پۆلیسەکە جێگیرەو لەژێر چارەسەر پزیشکیدان هەورەها تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بە شوێن تۆمەتبارەکەوەن.

لەلایەکی دیکەوە، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، دۆخی تەندروستی پۆلیسەکان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە.

حەوت کرێکار لە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون

حەوت کرێکار لە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون