نیوکاسڵ بردنەوەیەکی مێژوویی بەسەر پاریس‌دا تۆمار کرد. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
چامپیۆنزلیگ
نیوکاسڵ وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به پاریس سانجێرمان دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی به‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرماندا تۆمار كرد.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م كرا، كه به كۆمه‌ڵه‌ی ئاسنینی ئه‌م وه‌رزه ناسراوه و یانه‌كانی میلان و دۆرتموندیش له‌خۆ ده‌گرێت، تێیدا نیوكاسڵ له یاریگه‌ی خۆیدا به 4-1 گۆڵ له یانه‌ی پاریس سانجێرمانی برده‌وه.
ئاستی نیوكاسڵ ئه‌م وه‌رزه زۆر به‌رز ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام بۆ پاریسییه‌كان شه‌وی رابردوو وه‌ك شۆكێك بوو، كاتێك نیوكاسڵ به‌و شێوه‌یه رووبه‌ڕووی تیپه‌كه‌ی ئێمباپێ بووه‌وه.
ئێستا نیوكاسڵ به 4 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، هاوكات هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵه‌یه دۆرتموند و میلان به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئەنجامەکانی یارییه‌كانی شەوی رابردووی چامپیۆنزلیگ:
نیوکاسڵ 4-1 پاریس سانجێرمان
لایپزیگ 1-3 مانچێستەر سیتی
پۆرتۆ 0-1 بارسێلۆنا
دۆرتموند 0-0 میلان
سێرڤینا زڤێزدا 2-2 یەنگ بۆیز
سێلتیک 1-2 لازیۆ
رۆیال ئەنتوێرب 2-3 شاختار
ئاتلێتیکۆ مەدرید 3-2 فاینۆرد.