%4ـی خەڵکی پارێزگای دهۆک کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکیان نوێ نەکردووەتەوە

964+
هێڤی دێوالی – دهۆک

لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 11 هەزار خێزان کارتی ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکیان نوێ نەکردووەتەوە.

ئەو رێژەیە دەکاتە %4ـی کۆی دانیشتووانی پارێزگاکە.

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستی پسولەی خۆراکیش هۆشداری دەدات و دەڵێت، مانگی داهاتوو بەشەخۆراکیان لێدەبڕێت.

لە سنوری پارێزگای دهۆک 281 هەزار خێزان هەن و 96%یان کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکیان نوێکردووەتەوە.

قەیس وەیس بەرپرسی راگەیاندنی رێکخستنی پسولەی خۆراک بە 964ـی وت، هەر خێزانێک کارتی ئەلیکترۆنی کارا نەکردبێت ئێستا ناتوانێت بەشەخۆراک وەربگرێت، هەروەها بەشەخۆراکیش لەم مانگەدا لای فرۆشیارەکە دەمێنێتەوە تا کارتی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت.

وتیشی، بۆ ئەم مانگی 10یە، هەر خێزانێک کارتی ئەلیکترۆنی کارا نەبێت بەشەخۆراکی لێدەبڕێت.

بە قسەی بەرپرسی راگەیاندنی پسولەی خۆراک، تا ئێستا دیارنییە کەی مامەڵەی ئەلیکترۆنی دادەخرێت، ئەو بڕیارە لای حکومەتی عێراقە.

“خێزانەکان لە هەموو قەزا و ناحیەکانی پارێزگای دهۆک لە بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی بەشەخۆراک دەتوانن کارتی ئەلیکترۆنی دروست بکەن”، قەیس وەیس وای وت.

پسوڵەی خۆراکی دهۆک رەتیدەکاتەوە هەڵە لە ناوی هاوڵاتیا...

پسوڵەی خۆراکی دهۆک رەتیدەکاتەوە هەڵە لە ناوی هاوڵاتیاندا کرابێت