دیمه‌نێكی گوندى بۆكسێن له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین... وێنه: سۆشیال میدیا
بیرێکی نوێیان بۆ لێدەدرێت
150 ماڵى شارەدێى بۆسکێن کێشەی کەمئاویان چارەسەر دەبێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لێدانى بیرێكی ئیرتیوازى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ به‌شێكی هاوڵاتیانى شارەدێى بۆسکێنى سه‌ر به ناوه‌ندى قه‌زاى رانیه چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئاوى راپه‌ڕینیش ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه.
ماوه‌یه‌كی زۆره 150 خێزانى بۆسکێن كێشه‌و گرفتى كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه و دواى چه‌ندینجار داواكاری بۆ چاره‌سه‌ركردن، له ئێستا ئاوى راپه‌ڕین كاریان بۆ ده‌كات.
بۆسکێن، شارەدێیەکە لە سنوورى قه‌زاى رانیه‌یه، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەسە و پێشتریش هه‌وڵێك له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته ناحیه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر به شارەدێ ماوه‌ته‌وه.
كه‌ریم مه‌حمود، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوى راپه‌ڕین به 964ـى وت، پرۆژەكه راکێشانی تۆڕی ئاوى خواردنەوەیه بۆ بەشێک لە کۆڵانەکانی بۆسکێن، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر وابه‌سته‌ى بیرێكی ئیرتیوازى بكرێت و كێشه‌كه‌یان كۆتایی پێبێت.
وتیشی “راكێشانى تۆڕه‌كه بە درێژی دوو هه‌زار و 200 مەتر بۆری ئه‌نجامدراوه”.
ئاشكراشی كرد ئه‌و خێزانانه‌ى سوودمه‌ندى ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بن، ژماره‌یان 150 خێزانه كه پێشتر كێشه‌ى كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌بووه.