گرافیک:964+
هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
ئه‌م سێشه‌ممه‌یه پشووى فه‌رمییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌م هه‌فته‌یه به‌هۆى بۆنه‌یه‌كی عێراقه‌وه، رۆژێك به‌فه‌رمى ده‌بێته پشوو و ئه‌م پشووه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە 964 بینیویه‌تى، رۆژی سێشەممەى ئەم هەفتەیە، 3.10.2023، بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.
لە 3ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1932 عێراق لەژێر ئینتیدابی بەریتانی هاتەدەرەوە، لەساڵی 2008-ەوە پێشنیازکراوە بکرێتە پشووی فەرمی.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، دابه‌شكردنى موچه به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نانه‌ت له رۆژانى پشووشدا بانکەکان کراوە دەبن.