سەندیكای كارمەندانی تەندروستی: بەشێوەیەکی کاتیی بایکۆت دەشکێنین

964+
ژووری هەواڵ

لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایگەیاند، بۆ ماوەیەکی کاتی بایکۆت دەشکێنن.

ئەوە دوای وەرگرتنی موچەی مانگی تەمموز هات.

هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکاکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە کارمەندانی تەندروستی کرد بایکۆت بشکێنن.

باسی لەوەش کرد، “هەڵپەساردنی بایكۆت بۆ ماوەیەكی كاتیە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانەش دەکەین كە بەهۆی بایكۆتەوە کەسەکانیان گیانیان لەدەستدا و ئۆباڵەكەی دەخەینە ئەستۆی حكومەت”.

پێشنیوەڕۆ هاوژین عوسمان بە 964ـی وتبوو، تا ئەمڕۆ %20ی کارمەند و پزیشکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی بایکۆتیان شکاندووە و گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

لە سلێمانی %20ی پزیشک و کارمەندان گەڕاونەتەوە سەرکار

لە سلێمانی %20ی پزیشک و کارمەندان گەڕاونەتەوە سەرکار